ئاگاداری پاتری مۆبایلەکەت بە

چەند زانیاریەک داربارەی پاتری مۆبایلەکەت

ANDROIDIOS

3/3/20231 min read

ئەم سێ کارە مەکە، چونکە پاتری مۆبایلەکەت لەناو دەبات

چەند کارێک ھەیە پێویستە خۆتی لێ بەدوور بگریت لە بەکارھێنانی مۆبایلەکەت، بۆ نموونە پاتری مۆبایل زۆر ھەستیارە و پێویستە لەسەرت بەشێوەیەکی باش مامەڵەی لەگەڵ بکەی و خۆت بەدوور بگری لە ھەندێک ھەڵە کە لەوانەیە بەشێوەیەکی ئاسایی بیکەی .

١.بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکەت لەرێگەی کۆمپیۆتەر :

کاتێک مۆبایلەکەت بە کۆمپیۆتەر بارگاوی دەکەیتەوە بەبەکارھێنانی دەرچەی (USB)، ئەمە پێویستی بە کاتێکی زۆر ھەیە، ھەروەھا کارێکی خراپە بۆ پاتری مۆبایلەکەت، چونکە ئەو وزەیەی لە (USB) دەردەچێت جیاوازە و بەچەند شێوەیەکی جیاواز ووزەی کارەبای رەوانەی مۆبایلەکەت دەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر پاتری مۆبایلەکەت دەبێت و لەناوی دەبات، لەبەر ئەمە ئامۆژگاریت دەکەین شاحنەی ئەسڵی بەکاربێنە و با لەرێگەی کارەبای سەەرکی بیت، ئەمەش باشترین شتە بۆ پارێزگاری کردن لە پاتریەکەت .. بیرت نەچێت (شاحینەی ئەسڵی) بێت .

٢. چاوەڕێ کردن تا بارگاوی مۆبایلەکە کۆتایی دێت :

ئەگەر رێژەی بارگاویەکەت گەیشتە (٢%) کەواتە تۆ زۆر درەنگ کەوتووی لەبارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکەت، بەپێی یەکێک لە توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکەت بەشێوەیەکی رێک و پێک سودێکی زۆری بۆ مۆبایلەکەت دەبێت .

بیرت نەچێت گەر بارگاوی مۆبایلەکەت گەیشتە لە ٣٠ – ٥٠ % ئەوا جارێکی دیکە بارگاوی بکەوە .

٣. بارگاوی کردنەوەی مۆبایل بەشەوان و بۆ ماوەیەکی زۆر :

گەر مۆبایلەکەت شەوانە لەکاتی نووستن خستە سەر شەحن، کەواتە تۆ بۆماوەیەکی زۆر مۆبایلەکەت لەسەر ئەم دۆخە جێدەھێلێت و جاری وا ھەیە دەگاتە ٨ کاتژمێر، ئەمەش وا دەکات بە تێپەڕبوونی کات چالاکی پاتریەکەت کەم بێتەوە، چونکە رووبەرووی پاڵەپەستۆیەکی زۆر دەبێتەوە و کاریگەری لەسەر ئاوێتەکانی لیسیۆمی پاتریەکە دەبێت.

وەک ئامۆژگاریەک پێویستە لەسەرت مۆبایلەکەت لە ٨٠% زیاتر بارگاوی نەکەی، ھەرچەندە بەداخەوە ھیچ ئەپێک نییە تا کۆنترۆلی بارگاوی کردنەکە لەم رێژەیە بکات، بەڵام ھەوڵبدە لەو رێژەیە زیاتر نەبێت و رۆژانەش مۆبایلەکەت بە شاحینەی ئەسڵی بارگاوی بکەوە .