کورتە باسێک لەسەر کارت شاشە

ئایا کارت شاشە چیە ؟

وە ئایا گرینگە ؟

چەند جۆری هەیە ؟

فەرموون لەگەڵم بن بەهیوای سوود بینن

کارتی شاشە (Graphics Card) بەیەکێک لە پێکهاتە سەرەکیەکانی کۆمپیوتەر دادەنرێت بەشێکی تەواوی خێرایی توانای کۆمپیوتەر لەسەر ئەم پارچەیە بەندە نەوەی نوێ ی کۆمپیوتەر زیاتر بایەخ بەم پارچەیە دەدرێت تێیدا و بە گشتی ئێستا (GPU) واتا پرۆسێسەرێکی تایبەت بە خۆی لەناو گرافیک کارتەکەندا جێگیر دەکەن هەتا پرۆسێسەرە بنەرەتیەکە بەکارنەهێنێت و کار لە هێنانەخوارەوەی توانای کۆمپیوتەرەکە نەکات ( واتا زانیمان بەشێکی زۆر گرینگی کۆمپیوتەرە )

لە ئێستادا زۆرترین بەکارهێنەرانی خۆمان لاپتۆپ بەکاردەهێنن هەر ئەمەش ناچارمان دەکات زیاتر ورد بین لە پێکهاتەکاندا و حسابێکی ورد بکەن بۆ ئەوەی سبەینێ توشی گۆڕین یان بێزابون بە دەست خاوی کۆمپیوتەرەکانمانەوە نەبین بۆیە گرافیک کارت مەرجێکی سەرەکیە بۆ ئەوانەی کە لە کاتی کڕینی لاپتۆدا بزانن چیە( چونکە بەشێکی زۆر لەدیزاینەران پەشیمان دەبن لەوەی کارشاشەی لاپتۆپەکەیان زۆر لاوازە )

video and 2D or 3D animations for display

ئایا جۆرەکانی چین ؟

لە ڕاستیدا دوو جۆر گرافیک کارت هەیە

جۆری یەکەم ناوەکیە ئەم گرافیک کارتە ڕاستەوخۆ بەشیکە لە مەزەبۆردەکەو تێکەڵەی خەریتەی مەزەبۆردە پێکهاتەکانی ڕاستەوخۆ بەسراوە بەو مەزەبۆردەوە ئەمەش وا دەکات لە کاتی بوونی خەلەلدا تەواوی مەزەبۆردەکە بێ کەڵک بێت چونکە لە ئێستادا کەم شارەزا هەیە هێندە ورد بێتەوە لەوەی پێک هاتەکانی دەستکاری بکات و چاکی بکاتەوە .

جۆری دووەم دەرەکیە ئەم جۆرە بە گشتی زۆر بە بەهاترە چونکە لە کاتی بونی خەلەل دا دەکرێت کەسێکی شارەزا بیگورێت چونکە ۰خۆت ئەو پارچەیە بگۆریت بە دانەیەکی بەهێز تر بەڵام لە لاپتۆپدا کارەکە دژوارە هەر بۆیە بەم دواییانە تەکنێکێکی نوێ لە بەکارهێنانی گرافیک کارتەکان بۆ لاپتۆپەکان بەکاردەهێنرێت ئەویش بریتیە لە دانانی گرافیک کارتەکە لە تەنیشتی لاپتۆپەکە (EGPU) بە شێوەیەکی سەربەخۆ واتا هەمو کات شەرت نیە تۆ ئەوە وەک پارچەیەکی دەرەکی بەکاربهێنێت بەڵکوو بە پی ی پێداویستی خۆت وەک ئەوەی چۆن هاردێکی دەرەکی بەکاردەهێنڕیت بەهامان شیوە دەتوانیت گرافیک کارتە سەربەخۆکە بەکاربهێنێت