تایبات مەندیەکانی کۆمپیوتەر
چۆن بزانین تایباتمەندیەکانی مۆپیوتەرەکامان چیە
کۆمپیوتەرسەرەکی
3/3/20231 min read
چۆنیهتی زانینی ههموو تایبهتمهندیهكانی كۆمپیوتهر
ھەندێک جار لە کاتی کرینی کۆمپیوتەری نوێ پێویستمان بە زانینی تایبەتمەندیەکانی دەبێت بۆ ئەوەی بزانین ئایا ئەو کومپوتەرەی دەیکڕین لە ئاست داخوازیەکانی ئێمەیە یاخود ھەندێک جار دەمانەوێ تایبەتمەندیەکانی کۆمپیوتەرەکانی خۆمان بزانین.
بێگومان بۆ زانینی تایبەتمەندیەکانی کۆمپیوتەرەکەمان کۆمەڵێک ڕێگا ھەیە ھەندێک لەو ڕێگایانە بەچەند هەنگاوێک دەکرێت بەبێ بەکارھێنانی ھیچ بەرنامەیەک، بەڵام ھەموو تایبەتمەندیەکانمان نیشان نادات.
لەم بابەتەدا بەرنامەیەکی نایابتان پێ ئاشنا دەکەین کە بەکاردێت بۆ زانینی گشت تایبەت مەندیەکانی کۆمپیوتەرەکانمان بە شێوەیەکی ئاسان و تەنھا بە ئەنجام دانی چەند ھەنگاوێک.
(https://www.ccleaner.com/speccy)دوای داگرتی بەرنامەکە دەبینین کۆمەڵێک بەشمان نیشان دەدا کە بە کلیک کردن لە ھەر بەشێکیان تایبەتمەندیەکانی ئەو بەشەمان نیشان ئەدات لەوانە
RAM ،CPU ،MOTHERBOARD ،STORADE، ... ھتد.