ویندۆز ئەسڵی و ویندۆزی کڕاک

جیاوازی نێوان ویندۆزی ئەسڵی و کڕاکراوی

سەرەکیکۆمپیوتەر

3/3/20231 min read

جیاوازی نێوان ویندۆزی ئه‌سڵی و کڕاک کراو چیه ؟

زۆرترین پرسیار که له‌لایه‌ن به‌کارهێنه‌ری ویندۆزه‌وه‌ ده‌کرێت بریتیه‌ له‌م پرسیاره که ئاخۆ جیاوازیان چیه؟

وه کامیان باشتره ؟

جیاوازیان چیه؟

بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ -

ویندۆزی ئۆرجیناڵ (ئه‌سڵی)ـی چیه به ته‌واوی ؟

کاتێک له بنکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ویندۆزێکی فه‌ڕمی ئه‌کڕی له‌سه‌ر دی ڤی دی بێت یاخود له پێگه‌ی فه‌رمی مایکرۆسۆفت

ئه‌یکریت له‌گه‌ڵ لیسنسێک یاخود سریاڵ نه‌مبه‌رێکت پێده‌دات، کاتێک که ویندۆزه‌که‌‌ت دابه‌زاند ئه‌و کۆده داخڵ ئه‌که‌یت

ویندۆزه‌که‌ت به سه‌رکه‌وتویی داده‌مه‌زرێت و پێویست به هیچ بڕه پاره‌یه‌کی تر ناکات.

به‌ڵام هه‌ندێک رێگای تریش هه‌یه‌ وه‌ک به‌کارهێنانی ترایڵی ویندۆز واته ویندۆز بۆ ماوه‌ی ٣٠ رۆژ به خۆرایی به‌کاربهێنێت، دواتر له‌رێگای پێگه‌‌ی فه‌رمی مایکرۆسۆفته‌وه‌ کۆدی چالاکردنه‌که‌ی بۆ بکریت و داخڵی بکه‌یت.

ویندۆزی کڕاک کراو چیه ؟ -

ویندۆزی کڕاک کراو هیچ جیاوازێکی ئه‌وتۆی نیه له‌گه‌ڵ ویندۆزی ئه‌سلیدا ته‌نها جیاوازیه‌که‌یان بۆ ئه‌و‌ه‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌ له جێگای سود وه‌رگرتن له کۆدی چالاکردن فری سود له کۆمه‌لێک پرۆگرام وه‌رده‌گیرێت بۆ چالاکردنی، پرۆگرامه‌که‌ش کاری ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵده‌ستێت به وه‌ستاندنی گه‌ڕانی به‌شی ناسینه‌وه‌ی کۆدی چالاکردنی گونجاو واده‌کات ئه‌وجۆره‌ هه‌موو جۆره کۆدێک که ته‌نانه‌ت هه‌ڵه‌ش بێت به ڕاست وه‌ریبگرێت.

جیاوازێکی زۆر که‌می هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌سڵیکه‌دا ئێمه‌ش له سێ خاڵدا بۆتان کۆ ده‌که‌ینه‌وه‌:

١. ویندۆزه‌که‌ت ئه‌که‌وێت به‌ر مافی خاوێندارێتی COPY RIGHT

٢. ئه‌وانه‌ی ویندۆزه‌کانیان ئه‌سلیه زوتر ئه‌پده‌یتیان پێده‌گات وه‌ک له‌وانه‌ی که کڕاک کراوه‌

٣. ویندۆزی کڕاک کڕاو له‌لایه‌ن کۆمپانیای مایکرۆفسته‌وه‌ پاڵپشتی ناکرێت له‌کاتی هه‌بوونی کێشه‌یه‌کدا به‌‌ڵام ئه‌سڵیه‌که‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌.

له کۆتایدا خۆشت سه‌ربه‌ست ئه‌بیت له‌به‌رکاهێنانی کامیان به‌ڵام هه‌رده‌م ئه‌وه‌ت له یاد نه‌چێت شتی ئه‌سڵی زۆر باشتر و گونجاوتره وه‌ک له شتی کڕاک کراو و هاککراو !